خۆپیشاندان ده‌برێته به‌رده‌م كۆشكه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسووم
چالاكوانه‌كانى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و میدیاكاران، له فه‌یسبوك له ژێر ناوى "له‌سێداره‌دانى تیرۆریستان، جه‌ژنانه‌ى قوربانییه‌كان" هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا بچنه به‌رده‌م كۆشكى كۆمارى له به‌غدا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا داوا ده‌كه‌ن، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌و بڕیارانه‌ى دادگا په‌سند بكات كه بۆ تیرۆریستان ده‌ركراوه به له‌سێداره‌دانیان.
به‌پێی ده‌ستوورى عێراق، هه‌ر حوكمێكى له‌سێداره‌دان كه له دادگاكان ده‌رده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى پله‌ى كۆتایی وه‌رده‌گرێت، پێویستى به‌وه هه‌یه، له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه په‌سند بكرێت.
له‌دوا ته‌قینه‌وه‌ى خوێناویدا له عێراق، دوو شه‌و پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غداى هه‌ژاند و زیاتر له 300 كه‌س بوون به قوربانى.
باسنيوز
