حەیدەر : لێپرسینەوە لە گەڵ بەرپرسانى ئەمنى کەڕادە دەکەین

حەیدەر : لێپرسینەوە لە گەڵ بەرپرسانى ئەمنى کەڕادە دەکەین
سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند ، بە هۆى کەمتەرخەمى و ڕوودانى تەقینەوەکەى ناوچەى کەڕادە ، لێپرسینەوە لە بەرپرسانى ئەمنى ناوچەکە دەکەین.
نوسینگەى ڕاگەیاندى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند دوێنێ لە دواى تەقینەوەکەى بەغدا شاندێکى گەنجانى ناوچەى کەڕادە سەردانى سەرۆک وەزیرانیان کردووە و سێ داواکاریان پێشکەش کردووە و حەیدەر عەبادیش بەڵێنى جیبەجێکردنى پێداون.
داواکارییەکانى شاندەکەى دانیشتوانى کەڕادە بریتیبوون لەم خاڵەى خوارەوە:
ـ لێپرسینەوەى توند لەگەڵ ئەو بەرپرسە ئەمنییەکانى لە ناوچەکەدا کەمتەرخەم بوون و بەو هۆیەوە تەقینەوەکە ڕوویداوە.
ـ بەشداریپێکردنى گەنجانى کەڕادە لە دەزگا ئەمنییەکانى ناوچەدا بۆ زانیارى کۆکردنەوە و ئاگاداربوون لە کەسێکى گومانلێکراو.
ـ لە ناوچەى کەڕادەش چەند خاڵێکى پشکنین بە پێی پلانى ستراتیجى دابنرێـت.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات شەوى ٢ى تەموز لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لەناوچەی کەڕادەی بەغدا زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و ٢٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات بەوبۆنەوەیە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ پرسەی گشتی ڕاگەیاند.
عەبادی بەڵینیشدا ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی کەڕادەی بەغدا ڕووبەڕووی دادگا بکاتەوە.
Top