پەرلەمانتارێک عێراق: ھیچمان لە بەغدا نەماوە
نەدا مێرگەسۆری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، کورد چیتر بەرگەی پشتگوێ خستن ناگرێت و ”کاتی ئەوە ھاتووە سەرکردایەتیی کورد ئەم جارەیان بە تەواوی ماڵئاوایی لە عێراق بکات“.
نەدا مێرگەسۆری هەروەها رایگەیاند، کە لەوانەیە بۆ هەندێک بڕگەی تایبەت بە کوردستان لە یاساکان ”پێویستیمان بە مانەوە ھەبێت، ئەگەرنا ئێمە وەک کورد ھیچمان لە بەغدا نەماوە و ھیچ شتێکی ھاوبەشی تر پێکەوە گرێمان نادات“.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، کە دوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003، کورد دەوری سەرەکی بینی لەیەکخستنەوەی عێراق، کەچی ”لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئەو سیاسەتەی پشت تێکردنی کورد دەستی پێکرد و ھێدی ھێدی چەمکی شەراکەتی راستەقینە بە پراکتیکی نەما“.
باسنیوز
