حەیدەر هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرلەبەیانیی رۆژی یەکەمشەممە 3ـی تەمموزی 2016، عەبادی شوێنی تەقینەەوەکەی ناوچەی کەڕادەی لە بەغدا بەسەر کردووەتەوە و سەرەخۆشیی بۆ بنەماڵەی قوربانییان ناردووە.
حەیدەر عەبادی هەڕەشەی ”تۆڵە سەندنەوە“ی لە گرووپە تیرۆریستییەکان کردووە و رایگەیاندووە، کە ”تیرۆریستان لە بەرەکانی جەنگ شکاون، بۆیە تەقینەوە ئەنجام دەدەن“.
ئێوارەی رۆژی شەممە 2ـی تەمموز، خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە بازاڕێکی گەڕەکی کەڕادەی شاری بەغدا تەقاندەوە، بەهۆیەوە 21 کەس گیانیان لەدەست دا و 45 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی یەکشەممە 3ـی تەمموز، رێکخراوی توندرەوی داعش لە لاپەڕەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی کەڕادە راگەیاند.
باسنیوز
