هێرشی سوپای عیراق بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی پردی گه‌یاره ده‌ستیپێكرد
حه‌مید ره‌شید دزه‌یی، جێگری ئه‌فسه‌ر له لیوای 91ی فرقه‌ی 15ی سوپای عیراق راگه‌یاند: له كاتژمێر پێنجی به‌یانیه‌وه هێرش ده‌ستیپێكردوه و سه‌ره‌تا تۆپخانه و ده‌بابه، ئێستاش پێشڕه‌وی ده‌ستی پێكردووه".
به‌وته‌ی حه‌مید ره‌شید، داعش دوكه‌ڵێكی زۆری له ئاسمانی ناوچه‌كه دروستكردووه بۆئه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كان‌و فڕۆكه نه‌توانن وه‌ك پێویست بیانپێكن.
سوپای عیراق ده‌یه‌وێت گوندی عوسجه كۆنتڕۆڵ بكات كه ده‌كه‌وێته سه‌ر پردی گه‌یاره، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی كۆنتڕۆڵ كردنی پردی گه‌یاره كه مه‌خمور و گه‌یاره و شه‌رگات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و له‌حاڵه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی پرده‌كه چه‌ندین گوند له‌ده‌سته راست‌و ده‌سته چه‌پی گه‌یاره لێك داده‌بڕێت، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپا عیراق.
حه‌مید ره‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو چه‌كدارانی داعش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه جۆره چه‌كێك به‌كارده‌هێنن كه هاوشێوه‌ی چه‌كی میلانه، وتی"ئه‌وچه‌كه ناوی ئه‌لحراریه‌و تاكه جیاوازی ئه‌و چه‌كه‌و میلان بریتییه له‌وه‌ی میلان قه‌وس ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌و چه‌كه ناتوانێت قه‌وس بڕوات‌و راست ده‌ڕوات، به‌ڵام توانای بڕینی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی درعی هه‌یه‌و ئه‌مڕۆش ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌و ده‌بابه‌یه‌كی سوپای بڕیوه".
هه‌ریه‌كه له لیوای 91ی هه‌ولێرو 72ی فیرقه‌ی 15 له‌سوپای عیراق له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شدارن.
رائید ره‌سوڵ گه‌ردی له‌فه‌وجی 1ی لیوای 91 بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هێرشه‌كه‌ی سوپای عیراق له‌گوندی كه‌رامه‌و ده‌رباز-ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌وته‌ی ره‌سوڵ گه‌ردی، كۆنتڕۆڵكردنی پردی گه‌یاره "زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ی چه‌ندین گوند كه داعشی تێدایه بپچڕێنین" كه گونده‌كانی لای راست‌و لای چه‌پی گه‌یاره‌ن.
گه‌یاره سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌و به‌دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری موسڵ‌و له‌سه‌ر روباری دیجله‌یه.
ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی سوپای عیراق ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد تائێستا فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان‌و هێزی ئاسمانی عیراق به‌شداری هێرشه‌كه‌یان نه‌كردوه‌و ته‌نها له‌ئاسمانه‌وه ده‌نگی فڕۆكه‌دێت.
هیرَشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپا دوای ئه‌وه‌دێت به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هێرشێكی داعشی له‌ناحیه‌ی گه‌یاره تێكشكاند‌و چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك ته‌رمیان لێ به‌جێما.
رائید ئه‌مین شێخانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای 91ی سوپای عیراق دوێنێ به‌خه‌ندانی وت"داعش به دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و چه‌ندین خۆكوژ له‌گوندی عوسجه‌ی سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره‌وه هێرشیان كرده سه‌رهێزه‌كانمان له گوندی ئه‌لبواوی‌و ده‌رباس، دوای سێ كاتژمێر شه‌ڕو پێكدادان توانرا تێك بشكێنرێن‌و 9 ته‌رمیان لێ به‌جێماوه".
خه‌ندان
