سوپای عێراق دەیەوێ لە میحوەرێکەوە بەرەو مووسڵ بچێتەوە پێشەوە

سوپای عێراق دەیەوێ لە میحوەرێکەوە بەرەو مووسڵ بچێتەوە پێشەوە
فەرماندەیەكی سوپای عێراق ڕاگەیاند تا چەند سەعاتی دی سوپا پێشڕەوی دەكات لە رۆژئاوای قەزای مەخموورەوە بەرەو چواڕێیانی حاجیعەلی.

عەمیدڕۆكن حەماد دزەیی، فەرماندەی لیوای ٩١ی سوپای عێراق ڕاگەیاند: "ئوپەراسیۆنی گرتنەوەی گوندەكانی دەوروبەری مووسڵ بەردەوامە؛ دوێنێ سوپا هێرشەكەی دەست پێكردەوە و گوندی دەرباز و ئەلواوی لە نزیك چواڕێیانی حاجیعەلی لە تیرۆریستانی داعش پاك کردەوە."

عەمید حەماد دزەیی گوتیشی: "تا چەند سەعاتی دی هێرشی سوپای عێراق بۆ گرتنەوەی چەند گوندێکی دیكەی سنووری پارێزگای نەینەوا دەست پێدەكات، لە دوو قۆڵەوە ئوپەراسیۆنی سوپا دەستی پێكردووە، لەو هێرشانەدا ژمارەیەك چەكداری تیرۆریست كوژراون."
Top