سەلیم جبووری سکاڵای یاسایی لەسەر 10 پەرلەمانتار تۆمار دەکات

سەلیم جبووری سکاڵای یاسایی لەسەر 10 پەرلەمانتار تۆمار دەکات
سەرچاوەیەک لە پەرلەمان رایگەیاندووە، کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار تۆمار دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سکاڵای لەسەر 10 پەرلەمانتاری عێراق لە دادگای کەرخ لە شاری بەغدا تۆمار کردووە.

سەلیم جبووری سکاڵاکەی بە تۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەران لەلایەن ئەو 10 پەرلەمانتارە بۆ هەڵکوتانە سەر پەرلەمان و ”ئەنجامدانی دانیشتنێکی نایاسایی“ تۆمار کردووە.

لە کۆتایی مانگی نیسان و ناوەڕاستی مانگی ئایاری 2016، لایەنگرانی رەوتی سەدر بە خۆپیشاندان چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا و جارێک باڵەخانەی پەرلەمانیان داگیر کرد و سووکایەتییان بە پەرلەمانتاران کرد، جارێکیش ئەنجومەنی وەزیرانیان داگیر کرد.








باسنيوز
Top