دوای جەژن پەرلەمانتاران دەست دەکەنەوە بە دانیشتن
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند:"دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵ دوا بڕیاری دەربارهی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دا و، پشوویش ته‌واو بووە، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری داوە له ١ـی ٧ـەوە خوڵی یاسادانان ده‌ست پێ بكاتەوە و١٢ـی ئه‌م مانگه‌ش ڕۆژی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌بێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێیراق گوتیشی: "هه‌رچه‌نده بڕیاری دادگای فیدراڵ مولزه‌مه به‌ڵام تا چه‌ند پابه‌ند ده‌بن به‌و بڕیاره یام نە، بێگومان نه‌خێر؛ چونكه ئەوەتا لایه‌نی سه‌در ده‌ڵێن ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئیقالەكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران؛ جا ئەو بڕیاره كۆتایی به ململانێكه ناهێنێت و قووڵتری دەکاتەوە و قۆناغێكی تر ده‌ست پێ ده‌كات و كار ده‌كاته سه‌ر ئیشوكاری په‌رله‌مانیش."
(جاف) ڕوونیشی كرده‌وه: "ده‌بێت گشت په‌رله‌مانتاران له دانیشنێكی ئاشكرا ئاماده بن و داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن."
KDP
