جەعفەری داوای ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزای میسر بە عێراقییەکان دەکات
رۆژی شەممە 2ـی تەمموزی 2016، ئیبراهیم جەعفەر، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لە شاری بەغدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و پەیوەندییە ئابوورییەکانی بەغدا و قاهیرەیان کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری داوای کاراکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە، بەتایبەت رێککەوتنی پێدانی ڤیزا و داوای کردووە ”ئاسانکاریی لە کارەکانی پێدانی ڤیزای میسر بە هاووڵاتییانی عێراق بکەن“.
سامح شوکری بە وەزیری دەرەوەی عێراقی راگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پشتگیریی سەقامگیریی، ”یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق“ دەکات.
باسنيوز
