نوری مالیكی توركیا تووڕە دەكات
شه‌وd پێنجشه‌ممه گروپی تیرۆرستی داعش، له 3 ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبۆڵ 42 هاووڵاتی سڤیلی كوشت و 239یش بریندار. هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه چه‌ندین سه‌رۆك وڵاتانی جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌یان كرد و به توركیایان گوت بۆ دژایه‌تی كردنی تیرۆر له‌گه‌ڵتین، كه له ناویاندا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به فه‌رمی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌ی كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵكی توركیا كرد.
له لای خۆیه‌وه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر ئیدانه‌ی كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆڵی كرد، به‌ڵام وه‌كو توانجێك بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاك پارتی نووسیویه‌تی "وڵاتێك ده‌رگا بۆ گروپه رادیكاڵه‌كان و تیرۆرستان بكاته‌وه و دووچاری ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌و شێوه‌یه ببێته‌وه شتێكی سروشتییه"
ئه‌م توانجه‌ی مالیكی به لای میدیاكانی توركیاوه جێی نیگه‌رانی بووه و به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و ره‌خنه‌یان له‌و په‌یامه‌ی گرتوه.
سایتی سی ئێن ئێنی توركی په‌یامه‌كه‌ی مالیكی وه‌كو خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه و، نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی په‌یامێكی له‌و شێوه‌یه له كاتێكی وا هه‌ستیاردا هیچ له جێگه‌ی خۆی نه‌بوه.
جگه له سی ئێن ئێنی توركی، چه‌ند سایت و رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌یش ره‌خنه‌یان له په‌یامه‌كه‌ی مالیكی گرتوه.
باس‌نیوز
