خەڵك: خۆھەڵواسین بە بەغدا خۆھەڵواسینە بە پەتێکی ڕزیو، ھاکا پسا

 خەڵك: خۆھەڵواسین بە بەغدا خۆھەڵواسینە بە پەتێکی ڕزیو، ھاکا پسا
ھاونیشتمانیان نیگەرانن لە سەردانەکەی ئەمجارەی گۆڕان و یەکێتی دەڵێن، باش بزانن کوردستان بەبێ ڕیفراندۆمیش سەربەخۆ دەبێت لەسەر دەستی (سەرۆک بارزانی) دەوڵەت ڕادەگەیێنرێ، بۆیە خۆھەڵواسین بە بەغدا خۆھەڵواسینە بە پەتێکی ڕزیو، ھاکا پسا.

(عەقید کوردستانی) فەرمانبەر لە شاری دھۆک ڕاگەیاند: "ئەمە ھەڵوێستی شاراوەی یەکێتی و گۆڕان بوو بەڵام ئێستا بۆ گەلی کورد ئاشکرا بوو کە ماوەی ٤٠ ساڵە کوڕ و کچی خەڵک بە کوشت ئەدەن ئەوجا داوای عێڕاقێکی یەکگرتووی یەکپارچە دەکەن!

دەبێت گەلی کورد خاوەن ھەڵویست بێت و وەڵامی ئەم پارتە پۆپۆلیستانە بداتەوە، ئەوەی لەسەر شانی پارتیە وەک خەمخوری کورد و کوردستان بەردەوامە لەسەر ئەو پەیمانەی لە دەسپێکی دامەزراندندا داویەتی بە گەلی کورد، بەبێ یەکێتی و گوڕانیش سەربەخویێ کوردستان ھەر ڕادەگەیێنرێت. پێویستە خەڵک نیگەرانی خۆیان دژی ھەڵوێستی ئەم جۆرە لایەنە سیاسیانە دەربڕن و نەھێڵن ھیچ کەس ببێتە ڕێگر لە سەربەخۆیی کوردستان و مافە ڕەوایەکانی خۆمان. ئەو پارتانەی کە دژی سەربەخۆیی کوردستانن ھەڵگری پەیڕەوی کۆمونیستین وڵاتی زلهێز نەیانتوانی جێبەجێی بکەن و پێش چەندھا ساڵە فەشەلی ھێنا، ئینجا چۆن پەکەکە یان یەکێتی یان گۆڕان ئەتوانن لەناو گەلێکی ئاینی و مەزھەبی سەر کەوتووبن."

لە ڕانیەوە (بڕوا خدر) مامۆستا لە پەیمانگایەکی ناحکوومی نەوت گوتی: "ئەو سەردانەی ئەم جارەی ئەم دوو لایەنە کردیان دوای ئەو ھەموو سووکایەتییە پێیان کرا لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئەمجارە تەنیا بۆ ئەمەیە ڕێگری لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن و بچووککردنەوەی ھەوڵەکانی (سەرۆک بارزانی)بە تێکردنی دەستی دەرەکی لە کوردستان، بەڵام ئەمجارە گەل بڕیاردەدات بەدڵنیایی دەگەین بە ئامانجەکانمان."

پارێزەر (ڕێزان کەریم) لە شاری کۆیە دەرباەی قسەکانی (حەنان فەتلاوی) ڕایگەیاند: "ئەمجارە قسەکەی دژمنەکەی کورد (حەنان فەتلاوی)ـم پێ ڕاستە، ئەمە یەکەمین جارە ببینین چەند لایەنێک لە نێوان سەربەخۆیی و ژێردەستیدا، لە دوای چەندین نەھامەتی و خوێندان، لە وڵاتێکدا مێژوو ھەڵیوەشاندووەتەوە بڵێن سەربەخۆییمان ناوێت و ژێردەستەییمان دەوێت! خۆی حکوومەتی ھەرێم حکوومەتی گەلە ھەر حزبێک دەست بخاتە قووتی خەڵکەوە گەل دواجار ڕیسوای دەکات، باش بزانن کوردستان بەبێ ڕیفراندۆمیش سەربەخۆ دەبێت لەسەر دەستی (سەرۆک بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێ، جا خۆھەڵواسین بە بەغدا خۆھەڵواسینە بە پەتێکی ڕزیو، ھاکا پسا."

لە قەزای خەبات کاسبکار (کانەبی شێخ حەبیب) ڕاگەیاند: "ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی نزیکبوونەوە لە عێراقێکی یەکگرتوو، سەرەرای جیابونەوەی سەرکردەکانی یەکێتی بە بیانووی گەندەڵی ونادادپەروەری لە نێوان حزبەکەیان و نوشیروان وتاخمەکەی بزوتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند لای جەماوەر و پارتی شتێکی نامۆ نەبوو، گەڕانەوەی ئەم دوو لایەنە بولای نەیارانی گەلی کوردستان بە حزبە عێراقییەکانیان گوت ئیمە وەکو بزوتنەوەی گوڕان و یەکێتی لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتووداین بەڵام خەیاڵیان وا نەکات گەل لەگەڵیان بێت بگرە ھاوڵاتیانی کوردستانیان زۆر نیگەران گرد بەو کارەیان؛ دیسان پارتی شانازییەکی تری لە مێژوو تومار کرد کە ئەویش ھەڵگری خەباتی نەتەوەییە و لەسەر دەستی سەروک بارزانی بەرەو سەربەخویی ئەڕۆین و ناگەڕێینەوە."
Top