ئاشتۆن كارته‌ر :شه‌ڕه قورسه‌كه له‌پێشمانه‌وه‌یه" ئه‌ویش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵه
لهپهیامێكدا كه له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته پیرۆزبایی خۆی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی عیراقییه‌كان به گشتی‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌تایبه‌تی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی فه‌لوجه له‌ده‌ست داعش.
له‌په‌یامه‌كه‌ی كارته‌ردا هاتووه"سوپای ئهمریكاو هاوپه‌یمانانمان شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه گرنگه‌دا، پشتیوانیی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیان له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیراندا كردووه، كه قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمانه بۆ خێراكردنی پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش‌و پشتیوانیكردنی هاوبه‌شه عیراقییهكانمان له به‌ره‌وپێشچوون".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه ته‌حه‌دییه‌كی گرنگ بووه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق‌و هاوپهیمانانو دواین ته‌حه‌دی-ش نابێت.
ئاشتۆن كارته‌ر ده‌شڵێت"شه‌ڕه قورسه‌كه له‌پێشمانه‌وه‌یه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، باسله‌وه‌شده‌كات ئه‌ركی گرنگیدان به دانیشتوانی فه‌لوجه كه به‌هۆی توندوتیژیه‌كانی داعشه‌وه ئاوارهبوونو ده‌ستكردنه‌وه به بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی هێشتاماوه.
23ی مانگی رابردوو، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی فه‌لوجه دهستیپێكردو هێزه عیراقیه‌كان شه‌ممه‌ی رابردوو كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌یان له‌ده‌ست داعش راگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵیان كردبوو.
له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه‌دا هێزه عیراقییه‌كان(زۆرینه شیعه‌ن) تۆمه‌تباركران به ئازاردان‌و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه كه عه‌ره‌بی سوننه‌ن، دواتریش حكومه‌تی عیراق ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت"زۆر گرنگه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر پرسی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه، ته‌واو بكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێشتا كاری زه‌حمه‌تی دیكه ماون ئه‌نجامبدرێن، پاككردنه‌وه‌ی فه‌لوجه واده‌كات هاوڵاتیانی عیراق سهلامهتتربنو هه‌نگاوێك له كۆتاییهێنان به داعش نزیكماندهخاتهوه".
به هه‌مانشێوه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش پیرۆزبایی له عیراقییه‌كان دهكاتو ته‌ئكید له پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌لیزابێس ترودۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا له‌سه‌ر پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه پیرۆزبایی له سه‌رۆك وهزیرانو هاوڵاتیانی عیراق كرد، وتی"هاوشێوه‌ی رابردوو گرنگیی ته‌واو ده‌ده‌ین به بارودۆخی دانیشتوانی شاری فه‌لوجه كه به‌هۆی شه‌ڕی دژ به داعش له شاره‌كه‌یاندا ئاواره‌بوون. هاوكات، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو له رووی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ عیراقییه‌كان به‌رچاوده‌كه‌وێت".
ترودۆ، جارێكی دیكه باسی له‌و كۆنفڕانسه هاوبه‌شه كرد، كه بڕیاره ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن له 20ی مانگی داهاتودا ئه‌نجامیبدات، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زیاتر بۆ دابینكردنی پێداویستییه مرۆییه‌كانی هاوڵاتیانی عیراق‌و سه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه.
خه‌ندان
