سوپای عێراق گه‌یشته ده‌وروبه‌ری شڕگات
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراقی ڕایگه‌یاند" له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی باكوری تكریت، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی،توانیویانه دوو گوند له باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن و له قه‌زای شڕگات نزیك ببنه‌وه و بگه‌نه ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوو گوندی (ئه‌لبو عمێره) و (عه‌ین ئه‌لبه‌یزا) له‌لایه‌ن چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراقی و فیرقه‌ی حه‌وتی زرێپۆشه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دوو گونده ئێستا هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته نزیك كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون له ده‌وروبه‌ری قه‌زای شڕگات.
هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ڕایگه‌یاند،ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ڕزگاركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باكوری تكریت و باشوری موسڵ ده‌ستپێكردووه كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داشدان.
K24
