پێشبینی ئاواره‌بوونی دوو ملیۆن عێراقی ده‌كرێت
لیز گراند، رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی داهاتوو له‌عێراق له‌دژی داعش له‌نێویاندا هه‌ڵمه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، مه‌ترسیی هه‌یه 2.3 ملیۆن كه‌س ده‌ربه‌ده‌ر بكرێن.
ئه‌و لێدوانه‌ی گراند له‌كاتێكدایە له‌سه‌رووی یه‌ك ملیۆن ئاواره‌ی شاره‌كانی موسڵ، ئه‌نبار و دیاله له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، زۆربه‌ی رێكخراوه به‌هاناوه چووه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش توانای دابینكردنی زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانیان نه‌ماوه.
له‌سه‌ر ئاستی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ش له‌سه‌رووی 65 هه‌زار كه‌س له‌شاری فه‌للوجه له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نبار ئاواره بوونه و له‌ژێر خێوه‌تدا ژیانی رۆژانه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
