په‌رله‌مانتارێکی عێراق: زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی داعش له موسڵه‌وه به‌ره‌و ڕه‌ققه ھه‌ڵاتوون
"نایف شه‌مه‌ری" به ئاژانسی سۆمه‌ریه نیوزی وت، به‌شێکی زۆر له سه‌رکرده‌کانی داعش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان شاری موسڵیان جێھێشتووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له پارێزگای ڕه‌ققه.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، له‌ئێستادا چه‌کدارانی داعش ھه‌ر دوو ناوچه‌ی "ئه‌لوه‌حده" و "سۆمه‌ر"یان له‌ناو شاری موسڵ به‌ته‌واوی چۆل کردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ھه‌روه‌ھا پێشبینی کرد، به‌م زووانه، ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له گونده‌کانی نزیکی موسڵ ده‌ست پێ‌بکات وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
