70 هەزار کەس لە دانیشتووانی فەللوجە و دەوروبەری رزگارکراون

70 هەزار کەس لە دانیشتووانی فەللوجە و دەوروبەری رزگارکراون
گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 70 هەزار کەس لەدانیشتووانی فەللوجە و دەوروبەری لەژێر دەستی داعش رزگارکراون. ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت ئامادەکاری بۆ ئەو شەپۆڵەی ئاوارەبوونە دەکات، کە لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دروست دەبێت.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" بەهۆی هەوڵەکانی حکومەت نزیکەی 70 هەزار کەس لە دانیشتووانی فەللوجە و دەوروبەری لەژێر دەستی داعش رزگاریان بووە و رەوانەی ناوچە ئارامەکان کراون".

سەعد حەدیسی گوتی" سەرەڕای ئەو تەحەدیاتە ئەمنی و داراییانەی رووبەڕووی حکومەت بوونەتەوە، حکومەت توانیویەتی پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ ئاوارەکان دابین بکات".

گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت لە هاوکاریکردن و دابینکردنی پێداویستی ئاوارەکان بەردەوامدەبێت و ئامادەکاریش بۆ ئەو شەپۆڵە ئاوارەبوونە نوێیە دەکات، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دروست دەبێت.
Top