ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا: شێوازی شه‌ڕی فهلوجهمان بۆ موسڵ ناوێت
هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی باڵایه‌ی نه‌ینه‌وا له‌لێدوانێكیدا هات ئه‌وه‌ش له‌په‌راوێزی ۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی ده‌رباره‌ی پێشهاتو ئایندهی پارێزگاكه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ههرێمو حكومه‌تی خۆجێی موسڵ‌و نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا له‌هه‌رێم.
به‌شار كیكی كه له‌پشكی كورد له‌و پۆسته‌دایه، ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی عێراق گرت كه ئازادكردنی فه‌لوجه‌ی پێش موسڵ خستووه، رایوابوو ئه‌گه‌ر موسڵ رزگار بكرێت ئه‌وا شوێنه‌كانی دیكه خۆی ده‌كه‌وتن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی رزگاركردنی رومادی و فه‌لوجه‌دا نین، ئه‌وه رزگاركردن نیه به‌ڵكو وێرانكردنه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه له 23ی مانگی رابردووه‌وه هاوشانی هێززه عیراقیه‌كان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی فه‌لوجه‌یان كردووه، له‌لایه‌ن سونه‌كانه‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێن به‌ئه‌نجامدانی پێشێلكاری به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده حه‌شد ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، پێیوایه پرسی رزگاركردنی موسڵ سیاسیه نه‌ك سه‌ربازی، ده‌ڵێت هه‌وڵه سیاسییه‌كان ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته خاڵی چاره‌سه‌ر.
له‌باره‌ی جیاوازی روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراق بۆ ئایندهی موسڵ، كیكی جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌وان نایانه‌وێت موسڵ بگه‌ڕێته‌وه پێش كه‌وتنی له‌ساڵی 2014دا، بۆیه ده‌بێت هۆكاره‌كانی كه‌وتنی موسڵ نه‌هێڵدرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی "روانگه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتیو حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌نتی بده‌نه خه‌ڵكی موسڵ ئه‌وه‌ی روویدا دووباره نه‌بێته‌وه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ، له‌سه‌ر ئایندهی ئه‌و پارێزگایه دوای داعش‌و به‌رێوه‌بردنی مه‌له‌فی ئهمنیو ئیداری ناوچه‌كه، زیاتر مشتومڕی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ باسی له‌گرنگی رزگاركردنی گه‌یاره كرد كه ئێستا ئامانجی سوپای عێراقه، رونیكرده‌وه كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه‌و به‌رزگاركردنی كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر حه‌ویجه‌و شرگاتو باشوری موسڵ.
شاری موسڵ-ی ناوه‌ندی پارێزگای نهینهواو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری، له‌مانگی شه‌شی 2014وه كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووش‌دا، هێز عیراقیه‌كان ئاماده‌كارییه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
