سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته‌ فه‌للوجه‌، شاره‌كه‌ راده‌ستی پۆلیس و هۆزه‌كان ده‌كرێت

سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته‌ فه‌للوجه‌، شاره‌كه‌ راده‌ستی پۆلیس و هۆزه‌كان ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی رزرگاركردنی فه‌للوجه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و شاره‌، له‌ هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كان وتی، دوای ته‌واو پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ راده‌ستی پۆلیسی لۆكاڵی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌كرێت .

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی فه‌للوجه‌ فه‌ریقی روكن عه‌بدوله‌هاب ساعدی وتی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چاككردنه‌وه‌ی فه‌للوجه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كان دژی داعش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری گه‌یشته‌ شاره‌كه‌.

ساعدی وتیشی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌ڕانێكی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ئه‌نجام دا، پڕۆژه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كان و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كانی هاوڵاتیانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی فه‌للوجه‌ كه دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شاری فه‌للوجه‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌ له‌ داعش، راده‌ستی پۆلیسی لۆكاڵی و حكومه‌تی ئه‌نبار و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌كرێت.

ساعدی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌كاتی پێویستی ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
Top