کۆبوونەوەی گشتیی کێشەی پەرلەمان چارە دەکات

کۆبوونەوەی گشتیی کێشەی پەرلەمان چارە دەکات
پەرلەمانتارێک پێوەست بە کێشەیەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سازدانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی بە رێگەی چارە دەزانێ.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) راگەیاند" بڕیارە دوای ئەم جەژنەی دادێ، دەوامی ئاسایی پەرلەمان دەستپێبکاتەوە، بەڵام گەر کار وابڕوات سەختە دانیشتنێکیش سازبدرێ، چونکە نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نابێ.

جاف پێوەست بە بڕیاری داگای باڵای فیدڕاڵییەوە دەڵێ، بڕیارەکە هەرچییەک بێ کێشەی سەرۆکایەتی پێ چارە ناکرێ، باشترین بژاردەیش بۆ چارەکردنی کێشەکە بریتییە لە سازدانی کۆبوونەوەیەکی گشتیی بە بەشداری گشت پەرلەمانتاران و کردنەوەی دەرگای دیالۆگ بۆ متمانەکردن بەیەکدی؛ ئا بەم شێوەیە دەتوانرێ کێشەکان چارە بکرێن، چونکە کوتلەکان باوەڕیان بەیەکدی نەماوە، بۆیە دەکرێ لەرێگەی دانیشتی گشتییەوە ئەو باوەڕە دروست کبرێتەوە.
Top