دواى دیارنه‌مانى بۆ ماهى دوو ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رێكى پۆلیس به‌زیندوویی دۆزرایه‌وه
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵى له راگهیندراوێكدا، ئاشكراى كرد، عه‌قید مه‌حموود عیسا، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی فه‌لووجه، له گرتووخانه‌یه‌كی داعش له شارى فه‌لووجه به زیندوویی دۆزرایه‌وه.
شه‌مه‌ى رابردوو، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵ، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى دادگاى شه‌رعى داعش له فه‌لووجه له ناوچه‌ى نه‌زال له ناوه‌ڕاستى شارى فهلووجهى راگه‌یاند، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه سێ گرتووخانه‌ى تێدابووه، یه‌كێك له گرتووخانه‌كان بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه و توانراوه سه‌دان زیندانیكراو ئازاد بكرێت.
باسنيوز
