350 خێرانی شارۆچكه‌ی سه‌عدیه گەڕانەوە شارۆچکەکەیان
حكومه‌تی خۆجێی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دووپاتی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ شاروچكه‌كه كرده‌وه و هه‌رچه‌نده لەڕووی بودجه‌ی داراییه‌وه به‌هه‌وڵی نێوخۆیی‌دا فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان رۆڵێكی كارایان هه‌بووه له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ژێرخانی شارۆچكه‌كه به‌تایبه‌ت ئاو و كاره‌با.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێت به‌خێرایی ناوچه كۆنترۆڵكراوه‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه، كه‌سه‌رووی 100 ملیار دینار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌و ناوچانه ته‌رخانكراوه.
پاراستنی ئاسایش و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیان دوو ئامانجی بنه‌ڕه‌تین هاووڵاتیان هه‌وڵی به‌دیهێنانی دەدەن و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیش هه‌موو تواناكانی خستۆته گه‌ڕ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژیان له‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌رابردووی نزیكه‌وه داڕماو بوون.
