وەزیرى ناوخۆیى عێراق: سەختە بتوانرێت ڕێگرى لە پێشێلکارى بکرێت لە جەنگى فەلوجەدا
محەمەد سالم غەبان ڕاشیگەیاند، تا ئێستا هیچ پۆلیسێکى عێراقى بە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ و دەستدرێژى تۆمەتبارنەکراوە و هەرکەسێک تۆمەتبار بکرێت ڕووبەڕووى دادگاى دەکەنەوە.
دەشڵێت، جیاکردنەوەى چەکدارانى داعش و هاوڵاتیانى مەدەنى لەلایەن هێزەکانى حەشدى شەعبییەوە کارێکى سەختە.
بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٦٠٠ هاوڵاتیى مەدەنى لەلایەن هێزەکانى حەشدى شەعبییەوە فڕێندراون بۆ ئەو بنکەسەربازییانەى کە خۆیان کۆنتڕۆڵیان کردون و دەیان هاوڵاتیى مەدەنى کوژراون و ژمارەیەکى تریشیان شوێنى لێدان وسزادانیان پێوە دیارە، سەرەڕاى بێسەروشوێن بوونى ژمارەیەکى تر لە هاوڵاتیانى مەدەنى.
سەرجاوەكان
