هێزەکانی عێراق: گەیشتووینەتە شەقامی 60 مەتری سەنتەری فەلـلوجە

 هێزەکانی عێراق: گەیشتووینەتە شەقامی 60 مەتری سەنتەری فەلـلوجە
هێزە ئەمنییەکانی عێراقی، گەیشتوونەتە شەقامی 60 مەتری نزیک بە سەنتەری فەلـلوجە و هاوکات چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی بەپەلە، هێزەکانیان دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی خەزرا و ئەندەلوس، گەیشتوونەتە شەقامی 60 مەتری نزیک بە سەنتەری شاری فەللوجە.

هاوکات شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند فەرماندەی فرقەی 17-ی پیادەی سوپای عێراقی گوندەکانی تاڵعە و بیستان تکریتی و ریکان-یان لە باشووری رۆژهەڵاتی فەللوجە کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئاڵای عێراق-یان تێیدا هەڵکردووە.

هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار بڵاویکردەوە، کە هێزەکانیان ناوچەی زەنکورە-یان لە باکووری شاری روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار کۆنترۆڵکردووەتەوە.
Top