رێبەری رەوتی سەدر: گوێ لە هاندەرانی توندوتیژی مەگرن
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی نامەیەکی لایەنگرانیدا رایگەیاندووە، کە پێویستە پارێزگاریی لە هێمنیی ”شۆڕش“ی پارێزەری چاکسازی بکرێت و خۆپیشاندەران لە پلانەکان دەرنەچن.
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لایەنگرانی نابێ گوێ لە ”هاندەرانی توندوتیژی“ بگرن، جا ئەوانە هەر کێ بن.
نزیکەی دوو مانگە لایەنگرانی سەدر بەردەوام خۆپیشاندان دژی حکوومەتی عێراقی دەکەن و دوو جاریش هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچەی سەوز، کە هەموو دامودەزگا گرنگەکانی دەوڵەتی عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لێیە.
لەو دوو مانگەدا، لایەنگرانی سەدر جارێک پەرلەمانی عێراقیان داگیر کرد و سووکایەتییان بە پەرلەمانتاران کرد، جارێکیش ئەنجومەنی وەزیرانیان داگیر کرد و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران بە پەلە و بە فڕۆکە خۆی لە هێرشی لایەنگرانی سەدر دەرباز کرد.
باسنيوز
