ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی باشووری رۆژئاوای فەللوجە دەستیپێکرد

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی باشووری رۆژئاوای فەللوجە دەستیپێکرد
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، دەستی بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ئەلحەسی كرد لە باشووری رۆژئاوای فەللوجە.

ئۆپەراسیۆنەکە تاوەکو ناوچەی ئەلبوهەوا درێژدەبێتەوە و ئامانج لێی رێگەگرتنە لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ نێو فەللوجە.

عەقید یاسر ئیسماعیل، لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار راگەیاند :رۆژی چوارشەممە 15-6-2016 هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە پاڵپشتی چەكدارانی هۆزەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە 4 قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجەیان لەدەست چەكدارانی داعش دەستپێكرد و، بە ئاراستەی سەنتەری شارۆچكەكە لەپێشڕەویدان".

سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی بەنداوی نعێمییە، یاسر ئیسماعیل گوتی "تاوەكو ئێستا پێكدادان لە چەند ناوچەیەكی دەوروبەری فەللـوجە بەردەوامە و پێشبینیش دەكرێت لە چەند كاژێری داهاتوودا هێزە ئەمنییەكان بەنداوی نعێمییە بەتەواوی كۆنترۆڵ بكەنەوە".

فەریق رائید شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی ناوچەی (شوقەی سەكەنیان) لە باشووری فەللـوجە كۆنترۆڵ كردووەتەوە".

رۆژی سێشەممەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە چەند قۆڵێكەوە هێرشەكانیان بۆ سەر شارۆچكەی فەللـوجە دەستپێكرد، هێزەكانی دژە تیرۆریش توانییان ناوچەكانی نعێمیە و شوهەدای یەكەم و دووەم كۆنترۆڵ بكەنەوە.









رووداو
Top