سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای فەللوجەی دەستپێکرد

سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی رۆژئاوای فەللوجەی دەستپێکرد
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 11-6-2016 سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی فەلاحات و سەبیحاتی لە رۆژئاوای فەللوجە دەستپێکرد.

لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند: "بەبەشداری فرقەی 8ی سوپای عێراق و، بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراقی، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە پرۆسەیەکی فراوان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی فەلاحات و سەبیحات لە رۆژئاوای فەللوجە دەستیپێکردووە".

هەروەها عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە رایگەیاند: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە رێگەگرتنە لە گەیاندنی کۆمەک لە بەری رۆژئاوای فەللوجەو رووباری فورات بۆ چەکدارە گەمارۆدراوەکانی داعش لە نێو فەللوجە".

لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، راشیگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەکدارانی حەشدی هۆزەکان بەشدارن و هێزەکانیشیان پێشڕەوییان کردووە".







رووداو
Top