حەشدی شەعبی ڕێگانادات دانیشتوانە سونەکەی سلێمان بەگ بگەڕێنەوە شارەکە

حەشدی شەعبی ڕێگانادات دانیشتوانە سونەکەی سلێمان بەگ بگەڕێنەوە شارەکە
وتەبێژی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاندووە، هێشتا تیرۆر لەناوچەكەدا بوونى هەیە و ناوچەكە ئارام نیە، بۆیە گەڕانەوەى دانیشتوانى سلیمان بەگ واتاى گەرانەوەى شانەى نوستووى چەكدارە توندرەوەكانە

عەلی حسێن، وتەبێژی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای سەلاحەدین بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە "ئەگەر حکومەتی عێراقی بڕیاربدات بە گەڕانەوەی دانیشتوانی ناحیەی سلێمان بەگ ئەوا ئێمە ڕێگری ناکەین".

لای خۆیەوە محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوو، ڕایگەیاند "لە سەردەمى حوکمی چەکدارانی قاعیدەدا سونەكان لەنێو گەڕەكە شیعە نیشینەكانى خورماتوو چەندین تەقینەوەیان ئەنجامداوە و سونەكانى سلێمان بەگ تۆمەتبار دەكرێن بەئەنجامدانى ئەو تەقینەوانە بۆیە ئێستا شیعەكان رێگەنادەن سونەكان بگەرێنەوە."

پێشتر ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین و كەسایەتیەكانى عەرەبى سونە چەندین جار سەردانى بەرپرسانى باڵاى عێراق و مەرجەعیەتى شیعەكانیان كردووە ، داوایانلێكردوون هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ گێڕانەوەى دانیشتوانى سلێمان بەگ بەڵام هەوڵەكانیان بێ‌ سود بووە.

ناحیەى سلێمان بەگ كە لە ڕووى ئیداریەوە سەربە قەزاى خورماتووى پارێزگاى سەڵاحەدینە ، تەواوى دانیشتوانەكەى عەرەبى سونەن، پێش دروستبوونى داعش و لەسەردەمى حوكمرانى نورى مالیكیدا، رێكخراوى قاعیدە چەند جارێك ناحیەكەى بەتەواوەتى كۆنترۆڵ كرد.














ئێن ئار تی
Top