یهكلاییهكردنهوهى پۆستهكهى جبوورى و ئارام شێخ محهمهد دواخرا
فهرهاد قادر، پهرلهمانتارى كورد له ئهنجوومهنى عێراق، راى دهگهیهنێت، كه دانیشتنى دادگا دواخرا بۆ 13ى حوزهیران و لیژنهیهكی دیكه پێكدههێنرێت كه له پێنج ئهندام پێكدێن.
ئهو پهرلهمانتاره، روونی كردهوه، كه ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی راپۆرتی سێ شارەزاکەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە لە راست و دروستی وێنە و سیدی و نیسابی هەردوو دانیشتنەکەی (۱٤ و ۲٦ /٤/ ۲٠۱٦ ) وەرگرت ، لە راپۆرتەکەدا سەبارەت بە دانیشتنەکە دەڵێت :
یهكهم/ دانیشتنی 14ى 4ى 2016 نیسابی یاسایی تەواو نەبووە چونکە 129 پەرلەمانتار ئامادە بوون، بەوەش دانیشتنەکە کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی بە تەمەن (عەدنان جەنابی ) و لادانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ، ناشەرعی دەبێت.
دووهم/ دانیشتنی 26ى 4ى 2016 کە تایبەت بوو بە لابردنی پێنج وەزیر و هەڵبژاردنی پێنجی دیكه لە شوێنیان، سەرباری ئەوەی بە نیسابی یاسایی تەواو و بە ئامادەبوونی 173 ئەندام دەستی پێکرد و دواتر گەیشتە 179 ئەندام ، بەڵام لەبەر خێرایی وێنەگرتنەکە و جیاوازی شوێنی دانیشتنی ئەندامان لە هۆڵە گەورەکەی پەرلەمان، نەتوانرا بە وردی ئەو دەنگانە ئەژمار بکرێت کە بۆ لابردنی وەزیرە کۆنەکان و دانانی وەزیرە نوێیەکان دراون .
ئهو پهرلهمانتاره كورده، دهشڵێت :" ئەم ئەنجامە نارەزایی پەرلەمانتارانی مانگرتووی لێکەوتەوە و بۆیە داوای گۆڕینی لیژنەی شارەزایانیان کرد بۆ 5 کەس لەبەرامبەردا دادگا داوای لە هەروولا ( مانگرتوان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان) کرد هەریەکەیان ناوی دوو شارەزا پێشکەش بکەن و دادگاش ناوی پێنجەم پێشکەش دەکات، بەوەش لیژنە نوێیە پێنج کەسیەکە پێکدێت لەکۆتاییدا دانیشتنەکە دواخرا بۆ 13ى 6ى 2016.
جهختیش دهكاتهوه، ئەگەر راپۆرتی ئایندەی لیژنە نوێیەکە هەمان ئەنجامی هەبێت، ئەوا هەڵوەشاندنەوەی هەردوو دانیشتنە تانە لێدراوەکە ئەبێتە ئەگەرێکی چاوەڕوان کراو، بەوەش هەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەک خۆی دەمێنێتەوە و هەم کابینە وەزارییەکە عەبادی ئەگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش بانگەشەی تەکنوکرات بوون.
فهرهاد قادر لهبارهى ئهو ئهگهرانهوه، دهڵێت :" لێرەدا پرسیارێکی جدی دێتە ئاراوە کە ئەویش ئەبێت هەڵوێستی داهاتووی رەوتی سەدر و خۆپیشاندەران لە لایەک و هەڵویستی پەرلەمانتارانی مانگرتوو لەلایەکی دیكهوه، چۆن بێت ؟".
باسنيوز
