هادی عامری داواده‌كات فه‌لوجه چۆڵبكرێت تا هێزەکانی عیراق بتوانن باشتر شەڕی چەکدارانی داعش بکەن
ئه‌و وتانه‌ی عامری له‌میانه‌ی نامه‌یه‌كی كراوه‌دا هاتووه كه سه‌رله‌بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ئاڕاسته‌ی دانیشتوانی قه‌زای فه‌لوجه‌ی كرد له لەخۆرهەڵاتی ئه‌نبار.
عامری کە هاوکات یەكێكە لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی، له نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، خەڵکی فەلوجه به "برا" و "خوشک" ناودەبات و ده‌ڵێت "پێیان ڕادەگەیەنم هێزە ئەمنیەکانی عیراق بە پشتیوانی خودا بە زوویی شارەکەیان لە چەکدارانی داعش پاک دەکاتەوە و ئێوەش بەڕێزەوە بەرەو شارەکەتان دەچنەوە".
رۆژی 23ی ئایار سوپای عیراق پرۆسەی ئازادكردنەوەی فەلوجهی ده‌ستپێكرد، لە ئێستاشدا نزیکی 50 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ناو شاره‌كه‌دا لە نێوان شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای عیراق و چەکدارانی داعش ماونەتەوە و لە بارودۆخێکی سەختی ژیاندان، ناوبەناویش هەندێکیان هەوڵی هەڵهاتن لەو شارە دەدەن.
عامری ده‌ڵێت "پێویستە فەلوجه لە دانیشتوانی سڤیل چۆڵ بکرێت تا هێزەکانی عیراق بتوانن باشتر شەڕی چەکدارانی داعش بکەن و حکومەتی عیراقیش بە شێوەیەکی زۆر شایستە پێشوازی لە پەنابەرانی فەلوجه بکات".
نامەکەی عامری بۆ دانیشتوانی فەلوجه لە کاتێکدایە، هێزەکانی حەشدی شەعبی رۆژی دوشەممەی رابردوو بە فەرمی کۆتای‌یان بە ئەرکەکانیان لە فەلوجه هێنا بە پێی ڕێکكەوتنێکی پێشوەخت لەگەڵ حکومەتی عیراق.
سەرۆکی ڕێکخراوە بەدر بە ناڕاستەوخۆ ڕەخنەی لە عەبادی ده‌گرێت و ڕایگەیاند "پرۆسەکە بە سستی بە ڕێوە دەچێت و داوا لە عەبادی دەکەم گرنگی زیاتر بە پرۆسەکە بدات".
عامری هەروەها داوای لە پۆلیسی فیدراڵ و هۆزەکان دەکات بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشدار بن لە کونتڕۆڵکرنەوەی فەلوجه و هێزی خۆیان دژی چەکدارانی داعش یەکبخەن.
هه‌روه‌ها ڕەخنەی لە جوڵاندی بەشێک لە هێزەکانی سوپای عیراق بەرەو مەخمور و موسڵ ده‌گرێت و داوای لە سەرۆک وەزیران كردووه تا پرۆسەی ئازاد کردنی فەلوجه کۆتایی نەهاتووە لە شوێنێکی تر بەرەی شەڕ نەکاتەوە.
فه‌لوجه شارۆچكه‌یه‌كی سوننه نشینه‌و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه كه‌وتووه ده‌ستی داعش، له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناو شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە، ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هاوهه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننه‌كاندا داوایانكرد گیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان بپارێزرێت.
له‌مانگی (كانونی دووه‌م/1)ی 2014، چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵی قه‌زای فه‌لوجه-یان كرد كه سه‌ر به پارێزی ئهنبارهو 60 كیلۆمه‌تر له باكوری خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت دووره.
دوای كۆنترۆڵكردنیشی له‌لایه‌ن داعش، سوپای عیراق له‌سه‌رجه‌م دهروازهكانییهوه گه‌مارۆی خسته سه‌ر ئه‌و قه‌زایه و رێگه‌ی هاتن و چوونی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌وه‌ش وایكرد دانیشتووانه‌كه‌ی له‌لایه‌ك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش ببنه‌وه كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پێداویستییه‌كی رۆژانه‌یان به‌ده‌ست نه‌ده‌گه‌یشت.
فه‌لوجه له‌فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیدا به‌واتای " زه‌ویه‌كی شیاو بۆ كشتوكاڵ" دێت، به‌پێی ئامارێكیش كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 2011 دا بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و قه‌زایه 320 هه‌زار كه‌س بووه، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌شی سه‌ر به‌هۆزی دلێم-ن .
قه‌زای فه‌لوجه به "شاری مزگه‌وته‌كان" ناسراوه، به‌هۆی زۆری بوونی مزگه‌وت تیایدا كه ژماره‌یان ده‌گاته 550 مزگه‌وت.
خەندان-
