سیخۆڕی، داعش ٣٨ ئه‌ندامی خۆی کوشتووه
سەرچاوەیەک دەڵێ، مه‌ترسی سیخۆری، داعشی گرته‌وه و تا ئێستا ٣٨ له ئه‌ندامانیان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دڕندانه کوشتووه، یان له ناو حه‌وزی تێزابیان ناون.
" هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ندێک سه‌رکرده‌یان هه‌یه که زانیاری‌یان به سوپای عێراق داوه، ئه‌گه‌ر له عێراقه‌وه بێنه سووریا ده‌یانهاڕن . بە پێی زانیاریی سەرچاوەکە، به‌شی زۆری ئه‌و کارانه‌ی له ناو داعشه‌وه کراوه، دزه‌کردنی زانیاری و دانانی (جی پی ئێس) بووه بۆ فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان. ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆکی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ دڵێ ، به‌شێکیان بۆ پاره ئه‌م کاره‌یان کردووه، چونکه داعش به‌م دواییه پاره‌ی نه‌ماوه.
