فڕۆكه‌كانی هاوپەیمانان چه‌ندین سه‌نگه‌رو پێگه‌ی ته‌كتیكیی داعشیان خاپوور كردوه لە عێراق
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد: به‌ئامانجی پشتیوانیكردن له هێزه‌كانی عێراق له شه‌ڕی دژ بهتیرۆریستاندا، فڕۆكه‌كانیان چه‌ندین سه‌نگه‌رو پێگه‌ی ته‌كتیكیی داعشیان خاپوور كردوه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتییه‌كه ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا، 14 گورزی ئاسمانییان له‌شوێنه ستراتیژییه‌كانی داعش‌و كاروانی ئۆتۆمبێل‌و سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆریستان وه‌شاندوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: فڕۆكه‌كان هێرشه‌كانیان له‌ناوچه‌كانی فه‌لوجه‌و حهبانییهو موسڵ‌و گه‌یاره‌و ته‌له‌عفه‌رو شه‌نگال ئه‌نجام داوه، به هۆیانه‌وه زیانێكی زۆری گیانی‌و لۆجستی له تیرۆیستانی داعش دراوه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشو په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی له خاكی عێراقدا كۆتاییان پێده‌هێنرێت.
