"پەكەكە بە ئاشكرا دەڵێ لەبەغداوە فەرمان وەردەگرین"

قایمقامی قەزای شنگال جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە، چەكدارانی پەكەكە كێشە بۆ هاووڵاتی و ئیدارەی شنگال دروست دەكەن و لە لایەن بەغداوە فەرمانیان پێ كراوە لە ناوچەكە نەكشێنەوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال ڕاگەیاند: "چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كێشە بۆ دانیشتووانی قەزای شنگال دروست دەكەن؛ بەڵگەمان لە بەر دەستدایە لەبارەی ڕێگرییەكانی پەكەكە لە خەڵكی دەڤەرەكە؛ پەكەكە بە ئاشكرا دەڵێ لەبەغداوە فەرمان وەردەگرین و پەوەندیمان بەهێزە، چەندین جاریش ئەوەیان دووپات كردووتەوە."

خەلیل گوتیشی: "ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاری داوە دەبێ پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک ناچنە ژێر بار؛ خۆی ئیعتیراف بە ئیدارە و خەڵكی شارەكە ناكەن، لەبەر ئەوەش دەڵێم پەكەكە بە پیلانی عێراق و سووریا لە ناوچەكەدایە."
Top