حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه له باڵیۆزى سعودییه ده‌كه‌ن
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى، گووته‌بێژ به‌ناوى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، راى گه‌یاند :"لێدوانه دووباره‌بووه‌كانى سامر سوبهان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌رى عێراق و ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى نێوخۆیی، ده‌یخاته ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه دیپلۆماتییه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى سوبهان، ته‌نها یه‌ك ئه‌گه‌رى هه‌یه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى سعودیه له عێراق كورتبوونه‌ته‌وه له به‌رگریكردن له داعش و دژایه‌تیكردنى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه چه‌كداره‌كان كه داعشیان گه‌مارۆ داوه، بۆیه ئه‌ویش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات كه پێی راسپێردراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د كه‌ربوولى، په‌یوه‌ندی به باڵیۆزى سعودییه‌وه كردووه و ئه‌ویش پێیگووتووه كه ئه‌و لێدوانانه، لێدوانى ئه‌و نین، گووتیشی :" هه‌ركه‌سێك ئه‌و جۆره لێدوانانه بدات ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه دوو بژارده له‌به‌رده‌م ئه‌و باڵیۆزه‌دایه، یان ده‌بێت له میدیاكانه‌وه راى بگه‌یه‌نێت ئه‌وه لێدوانى ئه‌و نییه و ده‌ست وه‌رناداته كاروبارى نێوخۆیی عێراقه‌وه، یان به پێی ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌توندی لێپرسینه‌وه‌ى دیپلۆماتى و سیاسی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
پێشتر سامر سوبهان، باڵیۆزى سعودییه له به‌غدا، راى گه‌یاندبوو كه بوونى ئه‌فسه‌رى ئێرانى له نزیك فه‌لووجه، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌كان به ئاگرى تایفیی بسووتێنن.
باس‌نیوز
