18 هاووڵاتیی سوننە كەوتنە ئاوی فوراتەوە
كەناڵی تەلەڤزیۆنیی "سكای نیوز" لە سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی گواستەوە كە 18 هاووڵاتیی سوننە مەزهەب؛ ویستوویانە لە فەللوجە هەڵبێن و لە دەست شەڕ و بۆردومان رزگاریان بێت؛ كەوتوونەتە ناو ئاوی رووباری فوراتەوە و خنكاون.
سەرچاوەكە رایگەیاند كە وێرای شەڕ و پێكدادانی توند؛ بەهۆی نەبوونی خۆراكی پێویست رەوشی هاووڵاتیان لە شاری فەللوجە لە مەترسیدایە و ئەوان بە هەر رێگەیەك بێت هەوڵ دەدەن خۆیان رزگار بكەن.
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و پێكدادانەكان؛ مەترسی لەسەر ژیانی 50 هەزار هاووڵاتی مەدەنی هەیە لەنێو فەللوجەدا و داوای لە حكوومەتی عێراق كرد كە بەهانای ئەو هاووڵاتیانەوە بچێت و بپارێزێت.
باسنيوز
