عه‌بادی: دان بەهەڵەكاندا دەنێم
حه‌یده‌ر عه‌بادی له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه كه‌ناڵی عیراقیه‌ی نیمچه فه‌رمی بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، "هه‌ڵه روویدا و دانیپێداده‌نێم، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری له ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ده‌كه‌ن به‌یه‌ك شێواز شهڕناكهن و ده‌شڵێت "ئێمه هیچ زیادهڕەوییەك قبوڵناكه‌ین و پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان پابه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤ بن و رێز له هاوڵاتیان بگرن".
ئاماژەی بەوەشكردووە كه ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌رنامه بۆ داڕێژراونین، به‌ڵام ئێمه لێیان بێده‌نگ نابین و تاوانی هیچ كه‌سێك داناپۆشین و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌ركردووه كه تۆمه‌تبارن به كوشتن و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هاوڵاتیان".
ئه‌م قسانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كێتی هێزه عیراقییه‌كان هۆشداری دا له باره‌ی ئه‌و پێشیلكارییانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دانیشتوانی فه‌لوجه ئه‌نجامده‌درێن و رایانگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه له فه‌لوجه ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نیشتیمانیه و چاره‌نووسی شه‌ڕه‌كانی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات به‌تایبه‌تی شه‌ڕی موسڵ و ئه‌ركی پارستنی گیانی هاوڵاتیانیانی فه‌لوجه‌ی خسته‌ئه‌ستۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی.
هه‌ر له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا عه‌بادی رایگه‌یاند: كه "چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌داعش ده‌كه‌ن، له‌شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فهلوجەشدا چه‌ند شانه‌یه‌كی نستووی داعش خۆیان ئاشكرا كردووه".
عه‌بادی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه سكاڵایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه تۆمار بكات كه له‌دژی وڵاته‌كه‌ی قسه ده‌كه‌ن.
رۆژی 23ی ئایاری 2016 حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌كه‌م كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای فه‌لوجه‌ی راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه داگیركراوه.
