رەعد سلێمان، شێخی یەکێک لە هۆزەکانی ئەنبار:
ئەو شێخە دەڵێت:" بەڵگەی تەواویان لە دژی حەشدی شەعبی لایە، کە چۆن چۆنی مامەڵەی خراپ لەگەڵ خێزانەکانی فەللوجە دەکەن"، ئەو پێیوایە حەیدەر عەبادی کەسێکی لاوازە و بۆ ئەو پۆستە ناشێت، هێرشکردنە سەر ئاوارەکانی فەللوجەش لەئەستۆی عەبادییە.
لەبەرامبەردا کەریم نوری، گوتەبێژی حەشدی شەعبی گوتی "حەشدی شەعبی بە باشی مامەڵە لەگەڵ دانیشتووانی فەللوجە دەکات، هیچ سەرپێچییەک لەسەر حەشدی شەعبی دژ بە دانیشتووانی فەللوجە تۆمار نەکراوە، دانیشتووانی فەللوجەش هیچ پەیوەندییەکیان بە داعشەوە نییە، بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانەش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
سوفیان عیساوی، راوێژکاری راگەیاندنی پارێزگای ئەنبار بۆ کاروباری هۆزەکان رایگەیاند, کە سوهەیب راوی پارێزگاری ئەنبار راستەوخۆ بەدواداچوون بۆ رەوشی ئاوارەکان دەکات. راشیگەیاند، حەشدی شەعبی دەستدرێژی نەکردووەتە سەر دانیشتووانی فەللوجە و هیچ پێشلکارییەکیش تۆمار نەکراوە.
لەسەرەتای ساڵی 2014 و دوای كشانەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق چەكدارانی داعش شارۆچكەی فەللـوجەیان كۆنترۆڵكرد، رۆژی دووشەممە 22/5/2016 حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللـوجەی لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند، تاوەكو ئێستاش چەندین ناوچەیان لە دەوروبەری شارۆچكەكە كۆنترۆڵ كردوونەتەوە.
رووداو
