داعش دەروازەی شوورەی موسڵی تەقاندەوە

داعش دەروازەی شوورەی موسڵی تەقاندەوە
چەکدارانی داعش دەروازەی مێژوویی شوورەی موسڵیان تەقاندەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان لە 3 هەزار ساڵ پێش ئێستا.

سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، رایگەیاند: "رۆژی شەممە 4-6-2016 رێکخراوی داعش دەروازەی کۆنی شوورەی شاری موسڵ (باب ئەلشەمس)یان تەقاندەوە و دواتر بە شۆفڵ شوێنەوارەکەشیان خاپوور کرد و تەختیان کرد".

دەروازەی باب ئەلشەمس، لە سەردەمی ئاشوورییەکان دروستکراوە و دواتر لە سەردەمی میدیاکان ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ (دەروازەی ئاگر) و لەو دەروازەیە ئاگر کراوەتەوە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ناوەکەی جارێکی دیکە گۆڕدراوە بۆ عەرەبی. دەروازەکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ، کە شوێنیکی کوردنشینە.



روداو
Top