پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه كه‌م ده‌كرێته‌وه
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، راگه‌یاند :" حكوومه‌تى فیدڕاڵ‌و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و بانكى نێوده‌وڵه‌تى تاوتوێی چاوخشاندنه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى به‌كاربه‌ر له نێو بودجه‌ى گشتى، ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ش كه له‌نێو خه‌رجییه‌كاندا، پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه هه‌یه.
روونشیكرده‌وه، كه حكوومه‌تى فیدڕاڵ له نێوان ساڵانى 2015 و 2016 بڕى دوو ترلیۆن‌و 500 ملیار دینارى بۆ دابینكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتیان ته‌رخانكرد، له‌كاتێكدا له ساڵانى رابردوو 5 ترلیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرا، گووتیشی :" به‌ڵام به‌فیڕۆدان و گه‌نده‌ڵى له‌و پاره‌یه‌دا ده‌كرێت، خۆراكه‌كان له جۆره خراپه‌كانن و وه‌ك خۆى دابین ناكرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه تائێستا بڕیار له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ته‌رخانكراو له بودجه‌ى گشتیدا نه‌دراوه.
پێشتر هۆشیار زێبارى، وه‌زیری دارایی عیراق، راى گه‌یاند :" به‌غدا له گه‌ڵ سندووقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ پێدانى قه‌رز به بڕى 5.4 ملیار دۆلار، دواتر هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى دیكه به بڕى 15 ملیاۆ دۆلار له‌ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوودا به حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌درێت".
نه‌جیب نه‌جیب، دووپاتى كرده‌وه، كه پێویسته حكوومه‌تى فیدراڵى پشكى 17% ئه‌و قه‌رزه به هه‌رێمى كوردستان بدات.
باس‌نیوز
