موقتەدا سەدر: نابێت خه‌ڵكی یه‌ك وڵات خوێنی یه‌كتری بڕێژن
موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی شاری پاریس ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنی عێراقه‌وه له پاریس ئه‌نجام دراوه، بوار به به‌عسی‌و تیرۆریست‌و میلیشیاكان نه‌دات، به‌شداری له گفتوگۆكان‌و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن.
سه‌در وتویه‌تی: نابێت خه‌ڵكی عێراق بوار به‌و كه‌سانه بدات، كه ده‌ستیان به خوێنی هاوڵاتییان سوره‌و هۆكاری پشێوییه‌كانن، به‌شداری له هیچ جۆره چالاكی‌و گفتوگۆ‌و دانوستانێكدا بكه‌ن، كه په‌یوه‌ست بێت به‌دۆخی وڵاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، با هه‌موو لایه‌نه‌كان كار بكه‌ن‌و به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته هه‌ر كارێك له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێساكاندا بێت‌و به زیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نه‌شكێته‌وه.
ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه، نابێت پێكهاته‌كانی هیچ وڵاتێك ده‌ستیان له ڕشتنی خوێنی یه‌كتریدا هه‌بێت، به خۆپیشانده‌رانیشی وتوه: ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان لێ به‌رز بكه‌نه‌وه‌و په‌لاماریان بده‌ن، نابێت خۆپیشانده‌ران هه‌ڵوێستی توند بنوێنن.
