فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 سەرکردەی رەوتی سەدر دەردەچێت

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 سەرکردەی رەوتی سەدر دەردەچێت
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەغدا فەرمانی دەوستگیرکردن بۆ 22 سەرکردەی رەوتی سەدر و ژمارەیەک کەسی دیکە دەردەکات.



بەپێی نووسراوێک، کە رۆژی پێنجشەممە 2ـی حوزەیرانی 2016 بڵاو کراوەتەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ناردووەتە فەرماندەیی فەیلەقی 11ـی هەواڵگریی عێراق.



فەرمانەکە بۆ دەستگیرکردنی 55 چالاکی خۆپیشاندانەکانی بەغدایە، کە 22یان سەرکردەی رەوتی سەدرن، کە موقتەدا سەدر، کەسایەتیی ئایینیی شیعەکانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.



لە کۆتایی مانگی رابردوو و لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری 2016، خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر چوونە ناو ناوچەی سەوزی بەغدا (ناوچەی حوکمڕانیی عێراق) و جارێک پەرلەمانی عێراق و جارێکیش ئەنجومەنی وەزیرانیان داگیر کرد.








باسنیوز
Top