دوو تەقینەوە لە بەغدا 17 کوژراو برینداری لێکەوتەوە

 دوو تەقینەوە لە بەغدا 17 کوژراو برینداری لێکەوتەوە
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 1-6-2016، دوو تەقینەوە لە باشوور و رۆژئاوای بەغدا روویانداو، ‌‌17 کەس بوونە قوربانی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند: ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بۆمبێکی چێنراو لە نزیک یاریگای میللی گوندی خەناسەی قەزای مەدائین لە باشووری بەغدا تەقیەوەو، لە ئەنجامدا، دووکەس کوژران و نۆی دیکە برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە، هەر ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێک بە دەوریەکی حەشدی هۆزەکان لە قەزای ئەبوغرێب-ی رۆژئاوای بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دووکەس کوژران و چواری دیکە برینداربوون.
Top