عێراق... ئامار‌ی قوربانیانی مانگی ئایاری رابردوو، له مانگی نیسان زیاتره
هه‌ر به پێی ئه‌و ئاماره ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی ٤٦٨ كه‌سه (١٩ له‌وانه سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه بوون ) و برینداره مه‌ده‌نیه‌كانیش ژماره‌یان ١٠٤١ كه‌سه ،( ٩٦ له‌وانه سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی و و هێزه‌كانی سه‌حه‌وه و پاسه‌وانانی تایبه‌ت و پۆلیسی پاراستنی دام و ده‌زگاكان و كارمه‌ندانی ئاگر كوژینه‌وه بوون .)
وێڕای كوژرانی ٣٩٩ كه‌س و برینداربوونی ٤١٨ له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق وه‌ك (پێشمه‌رگه و هێزی سوات و ئه‌و میلیشیانه‌ی شانبه‌شانی سوپای عیراق ده‌جه‌نگن) . ئه‌م ئاماره قوربانیانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه.
ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م مانگه به به‌راورد له‌گه‌ڵ له ژماره‌ی قوربانیانی مانگی نیسان به‌رزبۆته‌وه، كه له‌و مانگه‌دا ٧٤١ كه‌س كوژران و ١٣٧٤ كه‌سی تریش بریندار بوون .
ئه‌گه‌ریش هه‌یه ژماره‌ی قوربانیانی مانگی ئایار زیاد بكات، چونكه ئه‌م ئاماره ژماره‌ی قوربانیانی پارێزگای ئه‌نبار ناگرێته‌وه، كه ئه‌م پارێزگایه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا بۆته مه‌یدانی جه‌نگێكی توند و وردبینیش له ژماره‌ی قوربانیان له سایه‌ی ئه‌م ململانێیه كارێكی ئێجگار قورسه.
له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیش نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ڕبری سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی له ده‌ستدانی ژیان و گیان، به تایبه‌تیش هاوڵاتیانی سڤیلی شه‌ڕ نه‌ویست به هۆی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان و و ئاماژه‌شی بۆ توانای خۆڕاگری گه‌لی عیراق كرد .
كۆبیش داوای له حكومه‌تی عیراق كرد ڕێ‌و شوێنی پێویست و كاریگه‌رتر بگرێته به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیڵ له هه‌مبه‌ر ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستیانه‌دا
ZNA
