پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه، نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وای گه‌شبین كردوه، داوای سازانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ن
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا غه‌زوان داودی رایگه‌یاند، سه‌ره‌تاكانی رزگاركردنی موسڵ له میانی رزگاركردنی چه‌ند گوندێكی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن فه‌رماده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا و هێزی پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وت، وتیشی، هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕێی پرۆسه گه‌وره‌كه‌ن كه سه‌رۆكی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ڵێنی دابوو.
داودی داوای له حكومه‌تی به‌غدا كرد هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تی بكات بۆ ئه‌و پرۆسه گه‌وره و گشتگیره كه بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ماوه، ده‌ست پێ بكات، وتیشی، حه‌شدی هۆزه‌كان و پۆلیس و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێی كاتژمێری سفر ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پارێزگای نه‌ینه‌وا سالم محه‌ممه‌د وتی، سه‌ره‌تاكانی رزگاركردنی نه‌ینه‌وا ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانی نۆ گوند له ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار بكات، وتیشی، ئه‌و هێزانه‌ی له باشوری شاره‌كه‌ن له ئاماده‌باشی ته‌واو دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به شه‌ڕه گه‌وره‌كه بكه‌ن و چاوه‌ڕێی كاتژمێر سفر ده‌كه‌ن.
سالم محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موومان هه‌ست به‌نزیكبوونه‌وه‌ی دیاریكردنی كاتژمێر سفری شه‌ڕه گه‌وره‌كه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌للوجه رزگار ده‌كرێـت.
نوێنه‌رێكی دیكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئینتیسار جبوری وتی، شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ پێویستی به سازانی سیاسی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و حكومه‌نی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت.
جبوری وتیشی، پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ند پشتیوانی هۆزه‌كانی پارێزگاكه بكات و چه‌كیان پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری رزگاركردنی شاره‌كه بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیاوماقوڵانی نه‌ینه‌وا هاشم فه‌تحی وتی، لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رزگاركردنی نه‌ینه‌وا ده‌ستی پێكرد، وتیشی، شاری موسڵ گه‌وره‌یه و مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌كدارانی داعش پێكده‌هێنێت، بۆیه پێویست ده‌كات هێزی ته‌واو ده‌كات و پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌شداری پێ بكرێت، له‌گه‌ڵ بۆردومانی ئاسمانی چڕتر بكرێت.
فه‌تحی وتیشی، سه‌رجه‌م هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له مه‌سیحی و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و ئێزیدییه‌كان ئاماده‌ن، به‌شداری رزگاركردنی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها ئاماده‌ن به‌شداری رزگاركردنی شاری موسڵیش بكه‌ن.
