ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاره‌بان روویدا
عه‌ندنان ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شاره‌بان به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تیرۆریستێكی خۆكوژ به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هه‌وڵیداوه خۆی له نێو كافتریایه‌كی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان بته‌قێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و تیرۆریسته‌كه كوژراوه، به‌ڵام دواتر پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان سێ كه‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژراون و 13ی تریش برینداربوون.
باسی له‌وه‌شكردووه كه دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
