یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه ساز بدا، فراكسیۆنى پارتی به‌شدار ده‌بێ
(د. بێریوان خه‌یلانى) راگەیاند: ''ئاگادار كراینهكه كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌غدا و بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌یش له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده ده‌بین.''
(خه‌یلانی) گوتیشی: "پێده‌چێت ئه‌گه‌ر رێژه‌ى یاسایى په‌ڕله‌مانتاران ته‌واو بێت له دانیشتنه‌كه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌دا، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه به‌رێوه بچێت ئێمه‌ش ئاماده بین، به‌ڵام نازانرێت دانیشتنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت یاخود نا، چونكه هێشتا په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان بڕیارى به‌شداریكردنیان نه‌داوه و چاوه‌رێى بڕیارى كۆتایى دادگاى فیدڕاڵى ده‌كه‌ن كه رۆژى یه‌كشه‌ممه بڕیار ده‌دات.''
