وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی پۆلی سێیه‌مى ناوه‌ندى و شه‌شه‌مى ئاماده‌یی دواده‌خات
له راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و فێركردنى عێراق هاتووه "وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و فێركردنى عێراق بڕیاریداوه به‌دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مى كۆتایی ساڵى 2015-2016 ى پۆله‌كانى سێیه‌مى ناوهندىو شه‌شه‌مى ئاماده‌یی ناوچه‌كانى تازه و ئامرلى و خورماتوو و ره‌بیعه و زومار بۆ (12-7-2016)".
به‌پێى راگهیهنراوهكه بڕیاره‌كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و كاتانه‌یه كه قوتابیانی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له‌ده‌ستیان چووه".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه كه بڕیاره‌كه ناوچه ئازادكراوه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك و مووسڵیش ده‌گرێته‌وه و به‌ده‌ر له‌و ناوچانه هیچ پارێزگایه‌كى دیكه‌ى عێراق ناگرێته‌وه.
باس‌نیوز
