مالیکی هیچ پۆستێک لە عێراق وەرناگرم
نوری مالیکی، لە لێدوانێکدا بۆ ژانسی دەنگو باسی ئەڵمانی رایگەیاندووە، کە پەلاماردانی پەرلەمان و ئیفلیج کردنی چاکسازییەکان لەرێگای بەکارهێنانی هێز و قۆستنەوەی جەماوەر وڵاتی بەرەو گێڕە شێوێنی ئاژاوە بردووە، پێویست بوو گۆڕانکارییەکان لەرێگای یاسا و دەستوورە ئەنجام بدرێت، لەدرێژەی قسەکانی مالیکی بەشێک لەبەرپرسیاریەتی دۆخی عێراقی خستە سەر موقتەدا سەدر، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەوادارانی هێرشیان کردە سەرناوچەی سەوز و بارەگای پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران.
گوتشی: "لەماوەی داهاتوودا هیچ پۆستێکی حکوومی و پەرلەمانی وەرناگرم هەتا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش وەرناگرم تەنیا ڕۆڵی سیاسی خۆم دەبینم لە عێراق".
باسنيوز
