تاڤگە ئەحمەد: بهرهی چاكسازی له ههڵوێستی كورد و سهرۆك بارزانی زۆر ڕازییه
(تاڤگە ئەحمەد) ئەندامی بەرەی چاكسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: "كۆبوونەوەی شاندی بەرەی چاكسازی (پەرلەمانتارە مانگرتووەكان) لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورددا ئەرێنی بووە و، كورد ڕازین بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەو مەرجەی ڕێككەوتن و شەراكەت بەرچاو بگیرێت، ئێمەیش وەك بەرەی چاكسازیی پەرلەمان، ئەوەمان پێ پەسەندە و دەبێت پشكی كورد بپارێزرێت."
(تاڤگە ئهحمهد) ڕوونی كردەوە: "ئەو شاندەی ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كوردستان و پەرلەمانتارە كوردەكاندا دانیشت، زۆر ڕازییە بە هەڵوێستی كورد و (سەرۆك بارزانی)، هەموو ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی خراونەتە ڕوو جێگەی رهزامهندیین."
PDK
