فوئاد مهعسووم داوای چارەسەری بەپەلەی دۆخی سیاسی دهكات
لهبهشێكی ڕاگهیهنراوهكهی سهرۆك كۆماردا هاتووه:" خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی سروشتی هاوڵاتیانە بۆ خستنەڕووی داخوازییەکانییان، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت هێرش بکرێتە سەر هێزە ئەمنییەکان و دام و دەزگا گشتییەکان".
مهعسووم داواشی له خۆپێشاندهران كردووه كه ئارام بگرن و هێمنانە و ئاشتیانە داواکارییەکانییان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی تیرۆرستان نەتوانن سوود لە دەرفەتەکە وەربگرن و رێچکەی خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا بگۆڕن.
داواشی لە بەرپرسانی حکوومەت کردووه لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆببنەوەو داواکارییەکانییان بەهەند وەربگرن و هاوکات، داوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەپەلەی بۆ دۆخی سیاسی کردووە.
باسنیوز
