هادی ئەلعامری: ده‌یانه‌وێت په‌لكێشمان بكه‌ن بۆ شه‌ڕی نێوان شیعه
هۆشدارییه‌كه‌ی عامری، له‌نامه‌یه‌كدا هاتووه بۆ چه‌كدارانی سه‌ر بهرێكخراوهكهی كه به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌پێكهاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی به‌غدا كه بارگرژی لێكهوتهوه.
هادی عامری، له‌و نامه‌یه‌دا كه سایتی مه‌داپرێس به‌شێك له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "هه‌ندێك هه‌وڵده‌ده‌ن رامانبكشێن بۆ جه‌نگی لابه‌لای شیعه له‌گه‌ڵ شعیه، كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه یاساغ‌و حه‌رام كراوه".
داواش له‌چه‌كدارانی به‌در ده‌كات، كه ئاگادار‌و هۆشیاربن، پهلكێشنهكرێن بۆ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ به‌ره‌یه‌كی تردا.
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه جه‌نگی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تیرۆره. بۆیه به‌چه‌كداره‌كانی ده‌ڵێت ئاماده‌بن بۆ شه‌ڕی فه‌لوجه‌و سه‌رقاڵ نه‌بن هیچ پرسێكی تره‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی، خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر جارێكی‌تر به‌ربه‌سته‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند، هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چوونه ناو نوسینگه‌ی تایبه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه.
هێزه ئه‌مینه‌كان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ئاوو گازی فرمێسك‌ڕێژ روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی بونه‌وه، له‌چه‌ند شوێنێك ته‌قه كرا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران‌و ده‌یان هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له‌وته‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، ئه‌و پشێوییانه‌ی رویداوه بهههڵكوتانهسهر دامه‌زراوه‌كان‌و په‌لاماردانی موڵكی گشتی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قوڵكردن نیه، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت وڵات به‌ره‌و ئاژاوه ببه‌ن بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا كۆتایی نایه‌ت.
دوابه‌دوای هێوربونه‌وه‌ی رێژه‌یی دۆخه‌كه‌و كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانیش، شه‌وی رابردوو موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه خۆپیشانده‌ران زۆرینه‌ی له‌لایه‌نگرانی بوون، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری بۆ ناڕه‌زاییه‌كان نیشاندا، هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتداران كه چاره‌نوسی "قه‌زافی و سه‌دامیش له‌وانه‌وه دورنیه".
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نیه خۆپیشانده‌ران بچنه ناوچه‌ی سه‌وز، پێشتر‌و له 30ی مانگی رابردوودا، خه‌ڵكانی ناڕازیی له‌ناوچه‌ی سه‌وز چونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردیشیان گه‌مارۆدا.
له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان‌و دۆخی حوكمڕانی له‌عێراق به‌ته‌واوی به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر رۆیشتووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كورد ئاماده‌نیه له‌ئێستادا بگه‌ڕێته‌وه به‌غداو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش په‌كیكه‌وتووه.
خه‌ندان
